مافیاكانی ئارجێنتین جامی جیهانی بۆ شاردانه‌وه‌ی مادده‌ی قه‌ده‌خه‌كراو به‌كاردێنن

پۆلیسی (بۆینس ئایریس)ـی پایته‌ختی ئارجێنتینا چه‌ندان مافیای گه‌وره‌یان به سه‌دان كیلۆگرام مادده‌ی قه‌ده‌خه‌كراو ده‌ستگیر كردووه كه تێیدا ده‌یان كیلۆگرام تلیاكیان له نێو ده‌یان جامی ده‌ستكردنی مۆندیال شاردبووه‌وه.
پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه پۆلیسی وڵاتی ئارجێنتینا ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو سه‌یاره‌ی گه‌وره دا گرتووه كه ده‌یان جامی جیهانی پڕ له تلیاكیان هه‌ڵگرتبوو.
پۆلیسی ئه‌و وڵاته 6 كه‌س له‌و مافیانه‌ی ده‌ستگیر كردووه كه سه‌رپه‌رشتی مامه‌ڵه‌كردن به‌و مادده‌یان كردووه.
وه‌زیری ئاسایشی بۆینس ئایرس (كریستیان ریتۆندۆ) له لێدوانێكدا له باره‌ی ئه‌م رووداوه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و 6 كه‌سه‌ی كه ده‌ستگیر كراون ده‌بێت بچنه به‌رده‌م دادگا و ئه‌نجامه‌كه‌یان به‌ندكردنیان بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ و هه‌رگیز رێگه‌یان پێ نادرێت جارێكی دیكه به ئاسانی بگه‌ڕێنه‌وه نێو كۆمه‌ڵگای ئارجێنتینا.
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتین له مۆندیالی 2018 له دوایین یاری خۆی به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام به كرواتیا دۆڕا، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له مۆندیالی 2014 پله‌ی دووه‌میان به‌ده‌ستهێنا بوو.
