ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان هۆشدارى ده‌داته هه‌ندێك كه‌س و لايه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
دواى په‌ره‌سه‌ندنى حاڵه‌ته‌كانى كوشتن به چه‌ك و ئه‌نجامدانى تاوانى جۆراو جۆر له هه‌رێمى كوردستان، ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه و تێيدا هۆشداری داوه‌ته "هەموو ئەو لایەن و کەسانەی، کە بە داڵدەدانی تاوانباران، یاخود دەستوەردان لە ڕێرەوی یاسا زەمینە بۆ پەرەسەندنی تاوان و دیاردەی دزێو خۆش دەکەن".
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا كه وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان24 نێردراوه هاتووه: "ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم، دەستی بە جێبەجێ کردنی رێکارە پێویستەکان کردووە بۆ ئەوەی بە توندی ڕووبەڕووی سەرپێچیکەران و تاوانباران ببنەوە".
هه‌روه‌ها هاتووه: "ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هەموو ئەو لایەن و کەسانەی کە بە داڵدەدانی تاوانباران یاخود دەستوەردان لە ڕێرەوی یاسا زەمینە بۆ پەرەسەندنی تاوان و دیاردەی دزێو خۆش دەکەن".
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "زۆر بە وردی بەدواداچوونی هەموو ئەو رێکارانەش دەکەین کە لەم ماوەیەدا بۆ بنبڕکردنی ئەو دیاردە دزێوانە دەگیرێنە بەر".
ده‌قى راگهيهندراوهكه
راگەیەندراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە
بە پێی ئامارەکان ماوەیه‌کە رێژەی تاوان لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان زیادی کردووە و ئەوەش بووەتە جێگەی نیگەرانیی هاووڵاتیانمان.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری و هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەوانەش وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگە و لێژنەی ئەمنیی پارێزگاکان و گشت دامەزراوەکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم، دەستی بە جێبەجێ کردنی رێکارە پێویستەکان کردووە بۆ ئەوەی بە توندی ڕووبەڕووی سەرپێچیکەران و تاوانباران ببنەوە.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هەموو ئەو لایەن و کەسانەی کە بە داڵدەدانی تاوانباران یاخود دەستوەردان لە ڕێرەوی یاسا زەمینە بۆ پەرەسەندنی تاوان و دیاردەی دزێو خۆش دەکەن . داوا لە هەموو لایەکیش دەکەین هاوکار بن بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە نموونەی ئارامی و سەقامگیری بێت و هاوڵاتیانی خۆشەویستیش دڵنیا دەکەینەوە کە رێگە نادەین ئاسایشی هەرێم و ئارامیی ژیانیان بکرێتە قوربانیی بەرژەوەندی یان کەمتەرخەمیی هیچ کەس و لایەنێک.
زۆر بە وردی بەدواداچوونی هەموو ئەو رێکارانەش دەکەین کە لەم ماوەیەدا بۆ بنبڕکردنی ئەو دیاردە دزێوانە دەگیرێنە بەر. هیوادارین هاوڵاتیانی خۆشەویستمان لەم پێناوەدا وەک هەمیشە هاوکاری دامودەزگاکانمان بن.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
24/6/2018