به ڤیدیۆ... پڵنگه‌كانی كۆلۆمبیا هیچ هیوایه‌كیان بۆ پۆڵه‌ندا نه‌هێشته‌وه
له گه‌ڕی دووه‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان، هه‌ڵبژارده‌ی كۆلۆمبیا یه‌كه‌مین بردنه‌وه‌ی له مۆندیالی 2018 له‌سه‌ر حیسابی پۆڵه‌ندا تۆمار كرد و به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
خۆزێ بێكرمان راهێنه‌ری كۆلۆمبیا جیاواز له یاری پێشوو، هه‌ر له سه‌ره‌تای گێمی یه‌كه‌م به‌شداریی به (خامیس رۆدریگێز و یێری مینا) كرد هه‌ردوو یاریزانه‌كه‌ش هۆكاری سه‌ركه‌وتنی پڵنگه‌كانی كۆلۆمبیا بوون.
یێری مینا به‌رگریكاری یانه‌ی بارسێلۆنا و هه‌ڵبژارده‌ی كۆلۆمبیا له خوله‌كی 40 به لێدانی سه‌ر و به ئاسیستی رۆدریگێز گۆڵی یه‌كه‌می كۆلۆمبیای تۆمار كرد.
دواتر له گێمی دووه‌م، رادمیل فاڵكاو دووه‌مین گۆڵی بۆ كۆلۆمبیا زیاد كرد، پاشان خوان كوادرادۆ سوودی له ئه‌سیستێكی نایابی خامیس رۆدریگێز وه‌رگرت و گۆڵی سێیه‌می كۆلۆمبیای تۆمار كرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی كۆلۆمبیای هیوای گه‌یشتنی بۆ قۆناخی 16 زیندووبووه‌وه و پۆڵه‌نداش به فه‌رمی ماڵئاوایی له مۆندیال كرد.