مێركڵ زمان له منداڵان ده‌ردێنێ
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مه وێنه و ڤیدیۆی رووداوێكی سیاسی نییه كه راوێژكاری ئه‌ڵمانیا هاوشانی سه‌ركرده‌كانی جیهان به جددییه‌ته‌وه راوه‌ستا بێت و رووبه‌ڕووی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بوبێته‌وه، پێشتریش كه‌م هه‌ڵكه‌وتووه وێنه و ڤیدیۆی ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا بڵاوبكرێته‌وه، به‌ڵام له سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌دا بۆ لوبنان، ڤیدیۆیه‌كی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا بڵاوكراوه‌ته‌وه له قوتابخانه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر قوتابییه سوورییه‌كان دانیشتووه‌و زمانیان لێ ده‌رده‌هێنێ.
مێركڵ چووته ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی دوو ده‌وامی تێدایه‌و یه‌كێكیان بۆ منداڵه لوبنانییه‌كان و ئه‌وی دیكه‌یان بۆ منداڵه سوورییه‌كانه، ئه‌ویش وه‌ك به‌شداریكردنی خۆشییه‌كانیان له به‌رامبه‌ر قوتابییه‌كان دانیشتووه‌و گاڵته‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات و زمانیان لێ ده‌رده‌هێنێ.
This may be a first: Merkel sticking her tongue out in jest at a group of school children in Lebanon pic.twitter.com/1T7Z642cR9
— Mathieu von Rohr (@mathieuvonrohr) ٢٣ يونيو ٢٠١٨