به‌هۆی گۆڵه‌كه‌ی تۆنی كروس 5250 هه‌زار پاوه‌ندی له‌ده‌ستدا
له یه‌كێك له كۆمپانیایه‌كانی گره‌وكردن، كه‌سێك له كاتی یارییه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا و سوید به‌هۆی گۆڵه‌كه‌ی تۆنی كرووس 5250 هه‌زار پاوه‌ندی دۆڕاند.
كه‌سێك بۆ 3 پێشبینی بۆ 3 كرد بوو، پێشبینییه‌كه‌ی بۆ یاری نێوان به‌لجیكا و توونس راست ده‌رچوو، كاتێك پێشبینی كرد بوو لوكاكۆ له‌و یارییه‌دا 2 گۆڵ تۆمار بكات.
پێشبینی دووه‌م بۆ یارییه‌كه‌ی مه‌كسیك و كۆریای باشوور بوو، كاتێك پێشبینی ئه‌وه‌ی كرد بوو مه‌كسێك 2 گۆڵ له كۆریای تۆمار بكات.
به‌لآم له یاری نێوان ئه‌ڵمانیا و سوید، ئه‌و كه‌سه پێشبینی كرد بوو كه تۆنی كرووس له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا گۆڵ له سوید بكات، له‌و یارییه‌دا له خوله‌كی 95ـی زیاد كراوی یارییه‌كه تۆنی كرووس به لێدانی راسته‌وخۆ گۆڵی كرد، به‌ڵام 5 سانتیم مه‌تر كه‌تبووه و نێو ناوچه‌ی سزا و ئه‌و كه‌سه بڕی 5250 هه‌زار دۆڕاند.
تۆنی كرووس له‌و یارییه بووه یه‌كه‌مین یاریزان له مێژووی مۆندیال كه له خوله‌كی 95 گۆڵی سه‌ركه‌وتن له یارییه‌كی جامی جیهانی تۆمار بكات.