دەمیرتاش به ئهنجامهكانی ههدهپه دڵخۆشه
K24 - ههولێر:
دوای ئاشکراکردنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی تورکیا و دەربازبوونی هەدەپە لە بەربەستی 10% بۆ چوونە ناو پەرلەمان، سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و كانددی سهرۆككۆماری توركیا، یەکەم کاردانەوی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نواند.
دەمیرتاش نوسیوویەتی: "سەرەتا هیوادارم ئەنجامەکانی هەڵبژاردن هیوابەخش بێت. من پیرۆزبایی لە هەموو هاوڵاتیانی وڵاتەکەم دەکەم کە دەنگیان دا. سوپاسی زۆری هەموو هاوڕێیانم دەکەم کە قوربانیەکی زۆریاندا لە میانی رکابەریی هەڵبژاردنێکی نا یەکساندا".
دەمیرتاش دەربارەی سەرکەوتنی هەدەپەش دەڵێت: " سەڕەڕای فشار و نائاسایی بارودۆخەکە. من پیرۆزبایی لە هەدەپە دەکەم کە توانی بەربەستەکان ببڕێت و سڵاو دەنێرم بۆ ئیرادەی ئەوانەی لە دەوری هەدەپە بوون. ئەوە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ هەدەپە کە بەشداری لە پەڕلەمان بکات".
لە هەڵبژاردنەکانی رۆژی (24/06/2018) توركیا، پارتی دیموکراتی گهلان، هەدەپە، توانی زیاتر لە 11%ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت و 67 کورسی پەرلەمان مسۆگەر بکات ئەمەش بەشداری لە پەرلەمانی تورکیادا مسۆگەر کرد و دهمیرتاش خۆیشی زیاتر له 8% دهنگهكانی بهدهستهێنابوو.
ئهو سهركرده زیندانیكراوه كورده نووسیوتی: " لە ناوە و دەرەوەی پەرلەمان، ئێمە بەردەوام دەبین لە کۆششمان بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی هەموو هاوڵاتیان"
لەبارەی رۆڵی گەنجان و ژنانیش سەڵاحەدین دەمیرتاش دەڵێت: "بەهۆی بوونی رۆڵی کاریگەر من بە تایبەت سوپاسی گەنجان و ژنان دەکەم، بە بێ ئەوەی یەک هەنگاو بگەڕێینەوە، ئێمە خەبات دەکەین بۆ بەردەوامیدان بە پرینسیپەکانمان".
دهمیرتاش لەبارەی کەمپینهكهی لە زیندا نووسیویەتی: "ناچارکردنم بە کەمپینکردن لە ناو زیندان، گەورەترن نایەکسانی بوو. کاندیدەکانی دیکە 100 ئاهەنگی بانگەشەیان گێڕا و منیش تەنها توانیم 100 پەیام لە تویتەر بڵاوبکەمەوە. من سەلامەتیم لە بەخشندەیی و گەورەیی دڵی ئێوە دەبینم. بارودۆخم هەرچۆنێک بێت. من دەمەوێت وەک ئەوە بناسرێم کە بێ پاشەکشە دەجەنگم".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەمیرتاش دەڵێت: "ئێمە ئەنجامەکان شیدەکەینەوە و باشترین وانەی لێوەردەگرین. لەژێر هەر پێشهاتێکدا بەردەوام دەبین بۆ بەدەستهێنانی چارەسەری سیاسی. من سڵاوتان لێدەکەم دووبارە و هیوای بەختێکی باش".