شەپۆلە گەرمەكە دەست پێدەكات

"شەپۆلەكە چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت"

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی پێشبینیەكانی بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى ھەرێمی كوردستان، لە سبەی رۆژی چوارشەممەوە، شەپۆلێكی گەرما روو دەكاتە ھەرێمی كوردستان و چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت.

لە راگەیەندراوێكدا كەشناسی ئاشكرای دەكات: "چەند رۆژێکە نزمە پاڵەپەستۆى وەرزى گەرمى هیندى درێژبۆتەوە بۆ سەر ناوچەکەمان، بەپێی پێشبینیەكان بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما لە سبەى چوارشەممەوە دەست پێ دەکات. تا رۆژى هەینى بەردەوامى دەبێت لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم بۆ سەرووى 45 پلەى سیلیزى بەرزدەبێتەوە".

وەك لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسى و بوومەلەرزەزانى ھەرێمی كوردستان ھاتووە: "لەسەنتەرى پارێزگاکانى (هەولێر و سلێمانى و دهۆك و هەڵەبجە) بەرزترین پلەکانى گەرماى پێشبینیکراو لە نێوان (42 تا 45) پلەى سەدى دەبێت".

ئاماژە بەوەشكراوە: "رۆژى شەممە پلەکانى گەرما روو لە نزم بوونەوە دەکاتن بۆ ژێر 42پلەى سیلیزى".

ھ.م