پارێزەره‌كه‌ی دەمیرتاش هانا بۆ ئه‌وروپا ده‌بات
K24 - هه‌ولێر:
مەحسونی قارەمان پارێزەری سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی پێشووی ھەدەپە لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویتەر بڵاویكردۆتەوە، مافی دەمیرتاش بۆ ھەڵبژاردنەكان پێشێلكراوە و لە زیندان بەشداری لە ھەڵبژاردن كردووە و داوای ئازادكردنی رەتكراوەتەوە و ستەم لە دەمیرتاش كراوە، بۆیە سبەی سەردانی دادگای مافی مرۆڤ لە ئەوروپا دەكات.
دوێنێ سەڵاحەدین دەمیرتاش سەبارەت بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەكان رایگەیاند: "پرۆسەی بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ ئەو دادپەروەرانە نەبووە. له كاتێكدا ركابه‌ره‌كانم 100 ئاهه‌نگی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیان به ئازادی سازكردووه، من ته‌نها له زیندانه‌وه 100 تویتم له تویته‌ره‌وه كردووه".
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به تێپه‌ڕاندنی به‌ربه‌ستی 10% له‌لایه‌ن هه‌ده‌په خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری و گووتی: "ده‌ره‌نجامه‌كان به وردی هه‌ڵده‌سه‌نگێنین و خه‌باتیش به‌رده‌وام ده‌كه‌ین".
سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش یه‌كێك بوو له كاندیده‌كانی سه‌رۆككۆمایی توركیا و به‌و حاڵه‌یشه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رۆژی 24/6/2018 توانی زیاتر له 8% ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت. له كاـێكدا زیاتر له ساڵێكی به پاساوی پاڵپشتیكردن له "تیرۆر" خراوه‌ته زیندانی ئه‌ده‌رنه‌وه.