گۆڕان خۆی بۆ ھەڵبژاردنەكانی كوردستان یەكلایی دەكاتەوە

لە دوو كۆبوونەوەدا بڕیار لەبارەی لیستی گۆڕان دەدرێت

K24 - سلێمانی

ھاوژین جەمال، پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ بزووتنەوەی گۆڕان، بۆ بەشداریكردن لە ھەڵبژاردنەكانی كوردستان خۆی یەكلایی بكاتەوە، كە بە لیستی سەربەخۆ بەشداری دەكات یان دەچێتە ناو ھاوپەیمانێتیەك".

میدیای فەرمی گۆڕان بڵاویكردەوە: "لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بژاردەکانی بەردەم بزووتنەوەی گۆڕان دەکرێت بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بە لیستی سەربەخۆ یاخود لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتیەکدا. بڕیاریشە دوای کۆبوونەوەکە، جڤاتی گشتی راسپاردەکان ئاراستەی جڤاتی نیشتمانی بکات. کە هەر ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو پرسە".

ئەمە لەكاتێكدایە زانیاری ئەوە ھەیە، ھەر یەك لە ھاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری و بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی لە ھەوڵدان بۆ ئەوەی لە ھەڵبژاردنەكانی داھاتووی كوردستان لە چوارچێوەی ھاوپەیمانێتیەكدا بەشداری بكەن، بەڵام تائێستا ئەو لایەنانە نەگەیشتوونەتە رێككەوتن.

سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاریداوە، 30/9/2018، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت.

ھ.م