كچێكی تەمەن 12 ساڵە دوو رۆژە بێسەروشوێنە

ھۆكاری چوونە دەرەوەی ئاشكرا دەكرێت

K24 - ھەولێر

ماوەی دوو رۆژە كچێكی تەمەن 12 ساڵە، بەناوی سەحەر عەبدولرەزاق، لە گوندی شەڕەفۆنانی سەر بە ناحییەی بجیلی، ئاكرێ، بێسەروشوێن بووە، مامی سەحەر ھۆكاری چوونەدەری برازاكەی لە ماڵەوە بۆ كوردستان24 ئاشكرا دەكات و داواش دەكات ھەركەسێك زانیاری لەبارەیەوە دەزانێت ئاگاداریان بكەنەوە.

لوقمان عەبدولرەزاق، مامی سەحەر، بە كوردستان24 راگەیاند: "كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی دوێنێ 25/6/2018، سەحەر لە ماڵەوە چووەتەدەر و بە پیادەڕۆ رۆیشتووە، تائێستا بێسەروشوێنە".

گوتیشی: "لە كامێرای چاودێری بازگەی سەر پردی قەندیل، دەرچووە كە سەحەر لە دوای كاتژمێر 4ی ئێوارە بەوێدا تێپەڕیووە، بەڵام لە دوای ئەوە لە ھیچ شوێنێك نەبیندراوە".

مامی سەحەر، ئاشكرای كرد: "سەحەر لە ماڵەوە توڕە بووە، بۆیە ماڵی بەجێھێشتووە. گومانی ئەوەمان نەكردووە كە دەروات و ناگەڕێتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو: "سەحەر، تیشێرتێكی زەرد و تەنورەیەكی رەشی لەبەرە، ھەركەسێك بینیویە یان زانیاری لەسەر شوێنەكەی ھەیە، پەیوەندیی بە ژمارە تەلەفۆنی07504704767 بكەن".

ھ.م