به فه‌رمی، به‌رازیل گه‌یشته قۆناخی 16ـی مۆندیالی 2018

له دوایین یارییه‌كانی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا، هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به سڕبیا هێنا و گه‌یشته قۆناخی 16ـی مۆندیال.
له خوله‌كی 36ـی گێمی یه‌كه‌م، پاوڵینهۆ جۆنیۆر گۆڵی یه‌كه‌می سه‌ماكاره‌كانی به‌رازیلی تۆمار كرد، پاشان له گێمی دووه‌م تیاگۆ سیلڤا به لێدانی سه‌ر گۆڵی دووه‌می بۆ به‌رازیل زیاد كرد، یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی به‌رازیل كۆتایی هات.
هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له قۆناخی 16ـی مۆندیالی 2018 رووبه‌ڕووی سوید ده‌بێته‌وه.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، سویسرا و كۆسته‌ریكا به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌رامبه‌ر بوون، به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆستاریكا ماڵئاوایی كرد و سویسرا و مه‌كسیك له قۆناخی 16 به‌ره‌نگاری یه‌كتر ده‌بنه‌وه..