له ماوه‌ی كه‌متر له ساڵێكدا سێ كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له هه‌ولێر ته‌قیوونه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند: "له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له ناحییه‌ی به‌حره‌كه‌ی سه‌ر به شاری هه‌ولێر، زه‌ره‌ر و زیانی زۆر به‌ر كۆگاكه كه‌وتووه".
كاتژمێر 4:30 به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30/6/2018 كۆگاكه ته‌قیوه‌ته‌وه كه تایبه‌ت بووه به چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ته‌قینه‌وه‌ی كۆگاكه هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و خراپ كۆگاكردنی كه‌ره‌سته و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هۆكاری سه‌ره‌كی ته‌قینه‌وه‌ی كۆگاكه‌ی به‌حركه له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانه‌وه ئاشكرا نه‌كراوه.
ئه‌وه سێیه‌م جاره كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ته‌قنه‌وه. مانگی ته‌مووزی ساڵی رابردوویش كۆگایه‌كی كۆنی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی له شه‌قامی نه‌ورۆزی شاری هه‌ولێر ته‌قییه‌وه‌و بووه هۆی برینداربوونی سێ پێشمه‌رگه و مانگی ئابی هه‌مان ساڵیش كۆگایه‌كی دیكه له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ته‌قیبووه‌وه.