خامنەیی لەسەر خۆپیشاندانەکانی ئێران هاتە دەنگ

ئەمەریکا تۆمه‌تبار دەکات

K24 - هه‌ولێر:

لەسەر خۆپیشاندانەکانی پایتەختی وڵاتەکەی، ئایەتوڵڵا عەڵی خامنەیی، رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، هاتە دەنگ و ئەمەریکا بە هۆکاری ئەو خۆپیشاندانانە تۆمەتبار دەکات.

خامنەیی لە پێگەی ئەلیکترۆنی خۆی، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت: "ئەوان فشاری ئابووری دەکەن تاکو نەتەوە و سیستمەکە له‌یه‌كتری جیابکەنەوە... بەڵام شەش سەرۆکی دیکەی ئەمەریکا هەمان رێگایان تاقیکردۆتەوە و دواتر خۆیان بەدەستەوەداوە".

لە رۆژی سێشەممەوە(26/06/2018)، خۆپیشاندنی بەرفراوان لە تارانی پایتەختی ئێران دژی سیستمی بەڕێوەبردن و خراپی باری ئابووری دەستیپێکردووە، بەو هۆیەشه‌وە بۆیەکەمینجار لە ساڵی 1979 وە، بازاڕی گەورەی تاران داخرا.