له‌به‌ر ئه‌م سووده ته‌ندرووستییانه كشمیش بخۆ
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌گه‌رچی كشمیش رۆژانه كه‌متر ده‌خورێت و زیاتر له‌گه‌ڵ برنجدا ده‌بێت، به‌ڵام به‌هۆی سووده ته‌ندرووستییه‌كانی، واتلێده‌كات له‌مه‌ودوا گرنگییه‌كی زیاتر به خواردنی بده‌ی.
به گوێره‌ی دوایین توێژینه‌وه، كشمیش نزیكه‌ی 11 سوودی ته‌ندرووستی بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه، ئه‌وانیش:
- چاره‌سه‌رێكی سه‌ره‌كی كه‌مخوێنییه‌وه و رێژه‌یه‌كی زۆری ئاسنی تێدایه.
- ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده دژه ئۆكسیده‌كان و سوودی بۆ لابردنی ژه‌هری جه‌سته هه‌یه.
- پرۆسه‌ی هه‌رسكردن ئاسان ده‌كات و هه‌ست به تێربوون درووست ده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و ریشاڵانه‌ی كه تێیدا هه‌ن.
- شه‌كری گلوكۆزی زۆره و بۆیه هێزێكی زیاتر ده‌داته جه‌سته.
- دژی به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كانی ددانه و پووكه‌كانیش له هه‌وكردن ده‌پارێزێت.
- كشمیش سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی مادده‌ی كالیسیۆمه، كه ئێسك به‌هێز ده‌كات و ده‌یپارێزێت.
- برینه‌كانی گه‌ده چاره‌سه‌ر ده‌كات، به‌و پێیه‌ی رێژه‌یه‌ی زۆری كاربۆهایدارات و كالیسیۆمی تێدایه.
- به هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی به ریشاڵ و بۆلیڤینۆلات، كۆئه‌ندامی ده‌مار و دڵ ده‌پارێزێت و رێژه‌ی كۆلیسترۆل له خوێن داده‌به‌زێنێت.
- ترشه‌ڵۆكی گه‌ده چاره‌سه‌ر ده‌كات.
- پارێزگاری له چاو ده‌كات و له تووشبوون به نه‌خۆشی ده‌یپارێزێت.
- یارمه‌تی به‌هێزبوونی مێشك ده‌دات و هه‌ستكردنی به ماندووبوون كه‌مده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه: Organic Facts
ا. م