"له‌كه‌ركووك سوپا و حه‌شد بۆ راكردن به‌دوای جلی كوردیدا ده‌گه‌ڕێن"
K24- هه‌ولێر:
له‌كاتی په‌یوه‌ندیكردنی به ژووری هه‌واڵی كوردستان 24، رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك دووپاتیكرده‌وه، "حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر ئه‌وه راهاتوون، به‌درێژایی مێژوو ده‌ستوور پێشێل بكه‌ن و مافه‌كانی كورد زه‌وت بكه‌ن"، هه‌وره‌ها گوتی، "ئه‌وان ویستییان هه‌مان مێژوو دووباره بكه‌نه‌وه، به‌ڵام بۆیان نه‌چووه سه‌ر و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دژایه‌تی بوونی هێزی پێشمه‌رگه‌یان له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانیه‌كان ده‌كرد، ئێستا خۆیان به شه‌رمنانه دان به‌وه‌دا ده‌نێن، كه ئه‌و ناوچانه به‌بێ هێزی پێشمه‌رگه سه‌قامگیری به‌خۆیانه‌وه نابینن".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ كوردستان 24، رێبوار تاڵه‌بانی جه‌ختی كرده‌وه، "بۆیه پێشمه‌رگه ده‌یه‌وێت پارێزگاری له‌و ناوچانه بكات، چونكه شوێنی ره‌سه‌نی خۆیه‌تی و به‌شێكی دابڕاو نین له كوردستان، به‌ڵام هێزه‌كانی دیكه "كه به‌نامۆ ناویبردن" ناتوانن ئه‌و شوێنانه بپارێزن، چونكه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه نین".
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه تاڵه‌بانی له‌ڕێگه‌ی كوردستان 24ـه‌وه بۆ رای گشتی رایگه‌یاند، "ئێستا ئه‌و هێزانه دێن داوا له خه‌ڵكی شاری كه‌ركووك ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تیش له كورد، هه‌رچی زووه جلوبه‌رگی مه‌ده‌نیمان بۆ درووست بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی بتوانین له‌كاتی ته‌نگانه‌دا خۆمان له‌و قه‌یرانه رزگار بكه‌ین كه له‌ڕێگه‌ی بڕیاری هه‌ڵه‌ی سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانمانه‌وه خۆمان تووشی خۆمان كردووه، ئه‌مه‌ش مانای وایه كه ئێستا خۆیان دان به‌و راستییه‌دا ده‌نێن كه پێویسته جارێكی دیكه پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه".
رێبوار تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هه‌ر كه‌سێك له عێراق ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرتبێت، سه‌ره‌تا هه‌وڵی داوه پشتگیری كورد به‌ده‌ست بهێنێت و دواتر مافه‌كانی كوردی پێشێلكردووه، به‌ڵام هه‌میشه كورد ویستوویه‌تی نیازپاكی خۆی نیشان بدات".
سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكوومه‌تی نویی عێراقیش، رێبوار تاڵه‌بانی گوتی، "ماوه‌ی نزیكه‌ی 50 رۆژه هه‌ڵبژاردن كراوه، كه‌چی تائێستا لایه‌نه‌كانی عێراق نه‌یانتوانیوه حكوومه‌ت پێكبهێنن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ناكۆكی له‌نێوماڵی شیعه و رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كانی عێراق".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "له‌دوای رووداوه‌كانی 16 ئوكتۆبه‌ر قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌ركرده‌ی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌قی حه‌شدی شه‌عبی هاته پردێ و گوتی، هه‌ولێریش كه‌وته ته‌ڵه‌ی ئێمه‌وه، بۆیه به‌لای منه‌وه جێگای شه‌رمه‌زارییه ئێستا كورد بچێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه دابنیشێت و حكوومه‌تی بۆ پێكبهێنێت كه تاوانی جه‌نگی ئه‌نجامداوه، پاشانیش كه گه‌یشتنه‌وه ده‌سه‌ڵات به‌تانكی ئه‌برامز هێرشی سه‌رمان بكه‌نه‌وه".
له وه‌ڵامی پرسیاری پێشكه‌شكاری ژووری هه‌واڵی كوردستان 24، له‌باره‌ی چاره‌نووسی كورد له ئه‌گه‌ری مه‌ترسییه‌كانی په‌رته‌وازه‌یی لایه‌نه كوردستانییه‌كان، تاڵه‌بانی گوتی، "دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر هیچ تاكێكی كورد به‌و په‌رته‌وازییه رازی نییه كه له‌نێوان لایه‌نه‌كانی كوردستان به‌دی ده‌كرێت، ئه‌و لایه‌نانه‌ش كه به به‌رده‌وامی ده‌چوونه به‌غدا و باسی نادادپه‌روه‌ری كوردستانیان ده‌كرد و هه‌موو نهێنییه‌كانی ناوماڵی كوردیان له به‌غدا باس ده‌كرد، ئێستا بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كه ئه‌وكاتیش هه‌ر ئه‌وان بوون كه جێگای متمانه نه‌بوون، هه‌تا لای نه‌یاره‌كانی كوردیش، بۆیه جێگای دڵخۆشییه كه ئێستا هه‌وڵێك لێیان به‌دی ده‌كرێت كه ده‌یانه‌وێ دووباره بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو بازنه‌ی نیشتیمانی".
گوتیشی، "هه‌تا ئه‌گه‌ر لایه‌نه كوردستانییه‌كان خاوه‌نی ئه‌جێندای جیاوازیش بن، به‌ڵام پێویسته ئامانجێكی هاوبه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی نیشتیمانی و نه‌ته‌وایه‌تی كۆمان بكاته‌وه و به‌یه‌كه‌وه به‌رنگاری نه‌یاران ببینه‌وه، به‌تایبه‌ت كه ئێستا عێراق له خراپترین دۆخدا تێده‌په‌ڕێت و پێویسته كورد ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزێته‌وه و به‌ر له ئینتیمای سیاسی، بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه هه‌موومان هه‌ر كوردین".
سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ش كه ئاخۆ عێراق به‌و داواكاریه رازی ده‌بێت كه داوا له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كرێت بگه‌ڕێنه‌وه شاری كه‌ركووك؟ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك دووپاتیكرده‌وه، "جێگای داخه كه حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌موو عێراق و بگره جیهانیشی به‌وه چه‌واشه كرد، كه له‌شاری كه‌ركووك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه، له‌كاتێكدا نه‌یتوانی ته‌نیا چه‌كدارێكی داعش‌یش له سنووری ئه‌و پارێزگایه بكوژێت یانیش ده‌ستگیری بكات، ئه‌و كاته‌ی عه‌بادی بانگه‌شه‌ی بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ده‌كرد، داعشه‌كان خۆیان شارده‌وه و ئێستا دووباره ده‌ستیان به چالاكییه‌كانیان كردۆته‌وه، ئه‌وه‌ی عه‌بادی كردی پێشێلكردنی ده‌ستوور بوو له داگیركردنی كه‌ركووك، به‌ڵام ئه‌وكاتیش ئێمه ده‌مانزانی ئامانجی عه‌بادی داعش نه‌بوو، به‌ڵكو مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی نه‌هیشتنی پێشمه‌رگه بوو له سنوری ئه‌و پارێزگایه، ئێستاش عه‌بادی دركی به‌وه كردووه كه به‌بێ بوونی پێشمه‌رگه سه‌قامگیری ئه‌و شاره مه‌حاڵه و ته‌نیا 50 چه‌كداری داعش ده‌توانن ئه‌و شاره داگیر بكه‌نه‌وه، هه‌ره‌ك چۆن له كه‌وتنی مووسڵ روویدا".
H.B