به‌ ڤیدیۆ.. گۆڵێك به‌ختی گۆڵپارێكی به‌رازیلی ڕه‌ش كرد

ئه‌و گۆڵه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی نه‌فره‌تی لێ بكرێت و هه‌ژار بێت و له‌ داخانیش به‌ جڵته‌ سه‌ر بنێته‌وه‌
kurdistan24.net

لە مۆندیالی 1950 بەھۆی ئەوەی گۆڵيكی كوشندەی لێ تۆماركرا گۆڵپاريزيكی بڕازیلی بەختی رەش بوو، بووە هۆی ئەوەی لەلایەن کۆمەڵگای بڕازیلییەوە نەفرەتی لێکرا و بووە هۆی ئەوەی بێ کار بێت و هەژار بێت، لە خواره‌وه‌ له‌ سەربوردەی مۆندیال چیرۆکی چیرۆكی ئەم گۆڵپارێزە نەگبەتە بخوێننه‌وه‌.

لە دوایین یاریی مۆندیالی 1950 کە لە بڕازیل بەڕێوەچوو، بەپێی سیستەمی ئەوکاتی مۆندیال بڕازیل تەنیا پێویستی بە خاڵێک بوو، کەچی بڕازیل بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بە ئۆرۆگوای دۆڕا و گۆڵی دووەمی ئۆرۆگوای بووە هۆی نەهامەتی بۆ باربۆزای گۆڵپارێزی ئەوکاتی بڕازیل و بووە هۆی ئەوەی لە داخی گۆڵەکە بە جەڵتە سەر بنێتەوە.

کاتێک بڕازیل و ئۆرۆگوای بە گۆڵێک یەکسان بوون، نزیکەی 200 هەزار هاندەر لە یاریگەی ماراکانا ئامادەبوون و چەندان ملیۆن بڕازیلیش لە رێگای رادیۆوە چاوەڕێی فیکەی کۆتایی ناوبژیوان بوون، تاکو بۆیەکەمجار جامی جیهانی بەدەست بهێنن، کەچی لە خولەکی 80 جیجی هێرشبەرە ئۆرۆگوای گۆڵێکی لە باربۆزا کرد و بووە هۆی گریانی ئەو هەموو هاندەرە، کۆمێنتاری یارییەکە گۆڵەکەی خستە ئەستۆی باربۆزا و هاواری دەکرد نەفرەتت لێبێت باربۆزا تۆ نەفرەت لێکراوی.

دوای یارییەکە باربۆزا لە هەڵبژاردەی بڕازیل دوورخرایەوە و ئەو گۆڵپارێزە لەلایەن کۆمەڵگای بڕازیلییەوە پەراوێزخرا و وەکو رەمزی شووم و بەدبەختی سەیری دەکرا، داوای کارکردنی لە چەندین تەلەڤزیۆن و رادیۆ کرد تاکو وەکو پێشکەشکار یان بێژەر کاریان لەگەڵ بکات بەڵام هەموویان رەتیان دەکردەوە. وایلێهات باربۆزا بێ کار و هەژار بێت.

چەند ساڵێک دوای ئەو یاریی کۆتایی مۆندیالی 2018 فیفا داوای لە بڕازیل کرد ستوونەکانی گۆڵەکانی ماراکانا لە دارەوە بکەنە ئاسن، باربۆزا ئەمەی بە دەرفەت زانی و داوای کرد ستوونە دارەکانی پێبدەن تاکو بیانسووتێنێت بۆ ئەوەی بە بڕوای خۆی بەدبەختی و نەگبەتی بەرۆکی بەربدات، کەچی ئەم هەوڵەشی هەر سوودی نەبوو.

دوای تێپەڕبوونی 43 ساڵ بەسەر یارییەکەی ماراکانا، باربۆزای هەژار لە ماڵی خوشکی خێزانەکەی لە گوندێکی دووری بڕازیل گیرسابووەوە، هەڵبژاردەی بڕازیل لە نزیک ئەو گوندە کەمپێکی مەشقی کردەوە بۆ ئەوەی خۆی بۆ مۆندیالی 1994 ئامادە بکات، باربۆزا ویستبووی وەکو هاندەرێک بچێت لە یاریگەوە سەیری راهێنانەکانی سێلیساو بکات، کەچی رێگایان لێگرتبوو سەرپەرشتیارانی کەمپەکە لە ترسی ئەوەی بەختێکی خراپیان بۆ بهێنێت رێگایان پێنەدابوو.