كچه كوردێكی ده‌ربه‌ده‌ر ده‌بێته بچووكترین په‌رله‌مانتاری توركیا
K24 - هه‌ولێر:
دێرسیم دا‌غ، كچه كوردێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵانه و به سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی رۆژی 24/6/2018ـی توركیا، بووه‌ته بچووكترین په‌رله‌مانتاری ئه‌و وڵاته له مێژووی نوێیدا.
دێرسیم كاندیدی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" بوو له شاری دیاربه‌كر و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد نوێنه‌رایه‌تی كچان و گه‌نجان ده‌كات له په‌رله‌مانی توركیادا.
دێرسیم له یه‌كێك له شارۆچكه‌كانی سه‌ر به دیاربه‌كر ساڵی 1996 له دایك و باوكێكی كورد له دایكبووه‌و یه‌كێكه له 12 منداڵه‌كه‌ی ئه‌و خێزانه كورده هه‌ژاره كه بۆ ژیان پشتیان به باوكیان به‌ستووه. باوكی دێرسیم جووتیاره و دایكیشی ژنی ماڵه‌وه‌یه.
ئه‌و كچه كورده ده‌ڵێت: "ساڵی 1996 له شارۆچكه‌كه‌مان كۆچمانكرد. وه‌ك هه‌ر خێزانێكی سیاسی كورد له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌وكاته ته‌مه‌نم ته‌نها 5 مانگ بووه كاتێك خێزانه‌كه‌مان چوونه‌ته گه‌ڕه‌كێكی میللی له ناوچه‌ی ئاسنله‌ر له شاری ئیستانبوڵ و له‌وێش له سفره‌وه ده‌ستمان به ژیان كردووه‌ته‌وه".
دێرسیم گوتوویه‌تی: "منداڵیی من پر بوو له سه‌ختی، هاوڕێم نه‌بوو زمانی كوردی بزانن، به‌ڵام ژیانم باشتر بوو دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێك چوومه قوتابخانه".
دێرسیم خه‌ون و خولیای ئه‌وه بووه ببێته پزیشكی ده‌روونی یان رۆژنامه‌نووس، به‌ڵام دواجار تێكه‌ڵی كاری سیاسی بووه‌و له‌و كاته‌ی له قۆناغی ئاماده‌یی بووه بڕیاریداوه ئه‌ده‌ب و زمانی كوردی بخوینێ كه له منداڵییه‌وه لێی بێبه‌ش بووه. له كاتێكدا ئه‌وه ساده‌ترین مافی مرۆڤه له سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگاكاندا كه به‌زمانی دایك بخوێنیت.
دێرسیم مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ به‌شی زمانی كوردی له زانكۆی مێردین ته‌واو كرد و پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی كه‌میش توانی یه‌كێك له كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی توركیا بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات.
ئه‌و كچه كورد كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ری هه‌ده‌په كه خۆیان ته‌نها وه‌ك ده‌نگی كورد ئه‌ژمار ناكه‌ن و خۆیان به "نوێنه‌ری سه‌رجه‌م چه‌وساوه‌كانی توركیا" ده‌زانن.
له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "هه‌سته‌كه‌م له‌ناو هه‌ده‌په‌دا له دایكبووم، خێزانه‌كه‌م سیاسین، من له نه‌وه‌ده‌كان له دایكبووم و گه‌وره بووم، ئه‌وه‌ش ماوه‌ی راگواستن و ئاواره‌بوون و سووتاندنی گونده‌كانی كورد و ده‌ستگیركردنی سیاسییه‌كان بوو، ساڵانێكی سه‌خت و پڕ چه‌رمه‌سه‌ریی بوو بۆ خێزانه‌كه‌مان و گه‌له‌كه‌مان كه داوای مافه‌كانیان له ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌كه‌ن".
دێرسیم ناترسێت له‌ناو هه‌ده‌په‌دا چاره‌نووسی وه‌ك په‌رله‌مانتارانی پێش خۆی لێبێت كه ئێستا به‌شێكیان له زینداندان و ده‌ڵێت: "له هیچ رێوشوێن و سزایه‌ك ناترسم وه‌ك نوێنه‌رێكی كورد رووبه‌ڕووم ببێته‌وه، هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی ده‌یكه‌م بۆ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانییه بۆ هه‌موو هاووڵاتیانی توركیا.
دێرسیم هیواخوازه سه‌رجه‌م ئافره‌تانی جیهان و به‌تایبه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌وڵ بده‌ن بگه‌نه ناوه‌نده‌كان بڕیار و سازش له‌سه‌ر مافه‌كانیان نه‌كه‌ن و لێنه‌گه‌ڕێن كه‌سێكی دیكه له جێگه‌ی ئه‌وان و منداڵه‌كانیان بڕیاربدات".