به‌غدا بۆ وڵاتانی جیهان: منداڵه داعشه‌كانتان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ وڵاته‌كانتان
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوا له وڵاتانی جیهان ده‌كات، منداڵه داعشه‌كانیان له عێراق به‌رنه‌وه، كه ماوه‌ی سزاكه‌یان ته‌واو بووه، یاخۆد سزای یاسایی نایانگرێته‌وه.
ئه‌حمه‌د مه‌حجوب، وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق گوتی، "داوا له هه‌موو باڵیۆزخانه، كونسۆڵخانه و نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی وڵاتان له عێراق ده‌كه‌ین، منداڵه داعشه‌كانیان كه له زیندانه‌كانی عێراقن و به‌شێكیان سزای یاساییان ته‌واو بووه و به‌شێكی دیكه‌ش سزا نایانگرێته‌وه، بگه‌ڕێننه‌وه وڵاته‌كانیان".
گوتییشی، "ئه‌و بابه‌ته‌مان له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌كانی ئازه‌ری، رووسی، ئه‌ڵمانی و چه‌ند وڵاتێكی دیكه كردۆته‌وه".
وه‌ك زانراوه، 833 منداڵی داعش له 14 ره‌گه‌زنامه‌ی جیاواز له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رن.
مه‌حجوب گوتی، "ئێستا هیچ پرۆسه‌یه‌كی راده‌ستكردنی ئه‌و منداڵانه ده‌ستی پێنه‌كردووه، به‌ڵام له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌و ولاتانه به‌رده‌وامین. ئێمه ئاڵوگۆڕی به تیرۆریستانی ناو زیندانه‌كان ناكه‌ین، چونكه هیچ رێككه‌وتنێك له‌نێوان ئێمه و وڵاتانی جیهاندا له‌مباره‌یه‌وه نه‌كراوه".
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا به "فرانس پرێس"ـی راگه‌یاند، مۆسكۆ ده‌ستی به پشكنینی ئه‌و منداڵانه كردووه، دوای دڵنیابوونه‌وه له‌سه‌ر ناسنامه‌ی منداڵه رووسییه‌كان له عێراق، ئه‌و منداڵانه ده‌گه‌ڕێننه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
هه‌مان سه‌رچاوه ئاشكرایكرد، "نزیكه‌ی 70 ئافره‌ت و زیاتر له 100 منداڵی رووسی له زیندانه‌كانی عێراقن".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق دووپاتیده‌كه‌نه‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداره بیانییه‌كان، كه له ریزه‌كانی داعش شه‌ڕیان ده‌كرد خه‌ڵكی رووسیا بوون، به‌تایبه‌ت چیچان و كۆماره‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران.
H.B