ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ ده‌دات سوپای پاسداران بخاته لیستی تیرۆره‌وه
K24- هه‌ولێر:
دان كۆتس، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه له ئه‌مه‌ریكا پرسی ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێران له‌ناو لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان به‌رده‌وامه، به‌ڵام لایه‌نه به‌شداره‌كانی ئه‌و بابه‌ته هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
به‌گویره‌ی تۆڕی میدیایی "CNN"ـى ئه‌مه‌ریكی، كۆتس دووپاتیكرده‌وه، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا یه‌كێكه له سه‌رسه‌ختترین داكۆكیكارانی ئه‌و بڕیاره و جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌لامه‌تی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌و تۆڕه میدیاییه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، خستنه‌ناوی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ ناو لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان دره‌رفه‌تێكی گه‌وره بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌ڕه‌خسێنێت، بۆئه‌وه‌ی پاره و سه‌روه‌تی سوپای پاسداران له بانكه ئه‌مه‌ریكییه‌كان بلۆك بكات و كۆت و به‌ندی زیاتر له‌به‌رده‌م چوونی ئێرانییه‌كان بۆ ناو خاكی ئه‌مه‌ریكا دابنێت، وێڕای سه‌پاندنی سزای نویی ئابووری له‌سه‌ر ئێران.
H.B