خه‌ریكه رۆیشتنی كریستیانۆ بۆ یوڤێنتۆس ده‌بێته ڕاستی
ئاژانسی بلومبێرگی ئه‌ڵمانی بڵاویكردۆته‌وه پشكه‌كانی یانه‌ی یوڤێنتۆس 9.7 له‌سه‌دا به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین به‌رزبوونه‌وه له‌وه‌ته‌ی مانگی مارسه‌وه، هه‌روه‌ها له چه‌ند رۆژی رابردوو نرخی پشكه‌كان گه‌یشته 20%.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی پشكه‌كانی یانه‌ی خانمه پیره‌كه دوای ئه‌وه دێت یانه‌كه بڕی 100 ملیۆن یۆرۆی بۆ به‌ده‌ستهێنانی رۆناڵدۆ خستووه‌ته سه‌ر مێز.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه رۆژنامه‌ی ماركای مه‌دریدی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه رۆناڵدۆ دوای په‌یوه‌ندیكردن به یوڤێنتۆس له شاری تۆرینۆ له باكووری رۆژئاوای ئیتاڵیا نیشته‌جێ ده‌بێت.
به گوێره‌ی پێگه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیاش، كریستیانۆ له شاری میونشنی ئه‌ڵمانیا پشكنینه پزیشكییه‌كانی یوڤێنتۆسی تێپه‌ڕاندووه و له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كرێت.