ماڕادۆنا: من خۆم بینیم كه‌ ناوبژیوان چۆن دزی له‌ یارییه‌كی مۆندیال كرد

ماڕادۆنا: به‌ چاوی خۆم بینیم كه‌ چۆن ناوبژیوان زوڵمێكی گه‌وره‌ی كرد

دیێگۆ مارادۆنای یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا لە دوای یارییەکەی نێوان کۆلۆمبیا و ئینگلاند بە توندی هێرشی کردە سەر ناوبژیوانی یارییەکە و دەڵێت: من خۆم بینەری دزییەکانی ناوبژیوانی یارییەکە بووم و بینیم کە ناوبژیوان چەندی هەڵەی زەقی کرد، بۆیە ئەو کەسە شایستەی ئەوە نەبوو کە ببێتە نابژیوانی ئەم یارییە.

ماڕادۆنا ده‌شڵێت: من خۆم لە یارییەکەی نێوان کۆلۆمبیا و ئینگلاند بینەری دزییەکانی ناوبژیوانی یارییەکە بووم، ئەم ناوبژیوانە بە هۆی هەڵە زەقەکانی بووە هۆی بریندار کردنی هەستەکانی چەندان ملیۆن کەس لە وڵاتێکدا، ئەو پیاوەی کە پێویستە ناوبژیوانی ئەم یارییە بێت، ئەگەر لە گۆگل بە دوایدا بگەرێیت، لەوانەیە کەسێکی دیکە بووایە نەک ئەم کەسەی کە دیارییان کردبوو.

مارادۆنا گوتیشی: گیکێری ناوبژیوانی ئەم یارییە کەسێکی ئەمریکی بوو، ئەمەش روداوێکی سەیر بوو، تەنها دەتوانم بڵێم کە بەداخەوەم بۆ خەڵکی کۆلۆمبیا، بە راستی کاتێک هەڵبژاردەکەیان گۆڵی یەکەمیان کرد، بە جۆرێک خۆشحال بوو کە هەستم کرد خۆم گۆڵەکەم کردووە.

هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند و كۆلۆمبیا له كاتی یارییه‌كه‌ به‌ گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان یه‌كسانبوون، گۆڵه‌كه‌ی ئینگلاند له‌ رێگه‌ی هاری كه‌ین به‌ لێدانی پێناڵتی بوو، گۆڵه‌كه‌ی كۆلۆمبیاش له‌ ساته‌كانی كۆتایی به‌ لێدانی سه‌ر له‌ لایه‌ن یێری مینا تۆمار كرد، دواتر به‌ لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌، ئینگلاند له‌ كۆلۆمبیای برده‌وه‌.