فیفا به تۆندی وه‌ڵامی ره‌خنه‌كانی ماڕادۆنا ده‌داته‌وه

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان به‌فه‌رمی وه‌ڵامی تۆمه‌ته‌كانی دیێگۆ مارادۆنا له‌سه‌ر ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ی كۆڵۆمبیا و ئینگڵاند ده‌داته‌وه.
فیفا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه سه‌رجه‌م ئه‌و لێدوانانه به تووندی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه له زاری دیێگۆ مارادۆنا ده‌رچووه كه له‌سه‌ر ناوبژیوان مایك گیگز و تیمه‌كه‌ی كردوویه‌تی و دووپاتیكردۆته‌وه ئه‌م لێدوانانه به‌هۆی بوونی سۆزه بۆ تیپێكی دیاریكرا.
فیفا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه لێداونه‌كانی مارادۆنا زیادن و دووره له راستیه‌وه به‌تایبه‌ت له كاتێكدا فیفا ده‌یه‌وێت به ته‌واوه‌تی كار به یاساكانی یاریی خاوێن بكات.
فیفا دڵگرانی خۆشی به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كانی مارادۆنا نه‌شاردۆته‌وه و پێیوایه یاریزانێكی له‌مشێوه‌یه گه‌وره ده‌بێت دوور بێت له‌م جۆره كاردانه‌وه‌یه.
ئه‌م به‌یاننامه‌ی فیفا دوای ئه‌وه هات، كه ماڕادۆنا له دوای یارییه‌كه‌ی ئینگلاند و كۆلۆمبیا گوتی: من خۆم لە یارییەکەی نێوان کۆلۆمبیا و ئینگلاند بینەری دزییەکانی ناوبژیوانی یارییەکە بووم، ئەم ناوبژیوانە بە هۆی هەڵە زەقەکانی بووە هۆی بریندار کردنی هەستەکانی چەندان ملیۆن کەس لە وڵاتێک‌دا، ئەو پیاوەی کە پێویستە ناوبژیوانی ئەم یارییە بێت، ئەگەر لە گۆگل بە دوایدا بگەرێیت، لەوانەیە کەسێکی دیکە بووایە نەک ئەم کەسەی کە دیاری‌یان کردبوو.