"پێرێز هه‌موو شتێك له باره‌ی كریستیانۆ ئاشكرا ده‌كات"
فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید بڕیاری داوه رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو بێته به‌رده‌م میدیاكان و هه‌موو شتێك له باره‌ی چاره‌نووسی كریستیانۆ ئاشكرا بكات.
رۆژنامه‌ی ماركای ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كریستیانۆ به ویستی خۆی له ریال مه‌درید ده‌ڕوات و پێرێز ده‌یه‌وێت گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه.
ماركا ئه‌وه‌شی نووسیوه كه پێرێز داوای له كریستیانۆ كردووه له به‌رده‌م میدیاكان بریاری رۆیشتن له ریال مه‌درید بدات، به‌ڵام كریستیانۆ ئه‌م داواكارییه‌ی فلۆرێنتینۆ پێرێزی ره‌ت كردۆته‌وه و رایگه‌یاندووه كه ته‌نیا ده‌یه‌وێت به په‌یامێك له سۆشیاڵ میدیا ماڵئاوایی له هانده‌رانی ریال مه‌درید بكات.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، كریستیانۆ نایه‌وێت رۆیشتنه‌كه بكاته ویستی خۆی و ده‌یه‌وێت بیخاته ئه‌ستۆی پێرێز، بۆیه سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید بڕیاریداوه رۆی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له پرێس كۆنفرانسێكدا رۆیشتنی كریستیانۆ له‌سه‌ر داوای خۆی رابگه‌یه‌نێت و به هه‌موولایه‌ك بڵێت ئه‌وان مه‌به‌ستیان بووه گرێبه‌ستی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه درێژ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام كریس ڕه‌تی كردۆته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی كریستیانۆ 9 وه‌رزی له‌سه‌ریه‌كی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید تێپه‌ڕ كرد، له ئێستادا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه به 100 ملیۆن یۆرۆ و به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 30 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆس بكات.