له به‌غدا ئاماده‌كارى بۆ خۆپيشاندانى فراوان ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى له به‌غدا، رايگه‌ياند، ئاماده‌كارى كراوه بۆ ئه‌نجامدانى خۆپيشاندانى فراوان له شارى به‌غدا.
سه‌رچاوه ئه‌منييه‌كه له لێدوانێكدا بۆ سايتى غه‌دپرێسى عێراقى، روونيكرده‌وه، زانياريان به‌رده‌ستكه‌وتووه، سه‌باره‌ت به‌و ئاماده‌كارييانه‌ى، كه ده‌كرێن بۆ ئه‌نجامدانى خۆپيشاندانى فراوان له شارى به‌غدا، كه بڕياره ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ئه‌نجامبدرێت.
هێزه ئه‌منييه‌كان له به‌غدا خراونه‌ته حاڵه‌تى ئاماده‌باشييه‌وه. رێككارى پێويستيان گرتووه‌ته به‌ر، بۆ پاراستنى ره‌وشى ئه‌منى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت.
به گوێره‌ى ئه‌و راگه‌يه‌ندراوانه‌ى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاوكراونه‌ته‌وه، هاووڵاتيان سه‌رقاڵى ئاماده‌كارين بۆ ئه‌وه‌ى كاتژمێر (06:00)ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ خۆپيشاندان ئه‌نجام بده‌ن.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت خۆپيشانده‌ران له به‌غدا روو له ناوچه‌ى خه‌زرا (سه‌وز) بكه‌ن، بۆ ده‌ربڕينى ناڕه‌زايه‌تييه‌كانيان.
خۆپيشاندان له به‌غدا، هاوكاته له‌گه‌ڵ خۆپيشاندانى هاووڵاتيانى پارێزگاكانى باشوورى عێراق.
ئه‌مڕۆ شه‌شه‌م رۆژى خۆپيشاندانى هاووڵاتيانى باشوورى عێراقه، كه تێياندا داواى چاككردنى ره‌وشى خزمه‌تگوزارى و دابينكردنى ئاو و كاره‌با و هه‌لى كار ده‌كه‌ن.
ئ.ر