له مووسڵ مه‌ى فرۆشى قه‌ده‌غه‌كرا
K24 – هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منييه‌كان ژماره‌يه‌ك فرۆشگه‌ى تايبه‌ت به مه‌ى فرۆشيان له شارى مووسڵ داخست.
سايتى غه‌دپرێسى عێراقى له زارى سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منييه‌وه، كه ناوى نه‌هێناوه، بڵاويكرده‌وه، فه‌رمانده‌ى پۆليسى پارێزگاى نه‌ينه‌وا بڕيارى داخستنى سه‌رجه‌م فرۆشگهكانى مه‌ى فرۆشى داوه و شه‌وى رابردوو، ژماره‌يه‌ك له‌و فرۆشگانه داخراوون.
له رۆژانى رابردوودا له تكريت و ناوچه‌ى شه‌رگات له پارێزگاى سه‌لاحه‌دين، بڕيارى هاوشێوه جێبه‌جێ كران و فرۆشگهكانى مه‌ى فرۆشى قه‌ده‌غه كران.
لايه‌نه ئه‌منييه‌كان تا ئێستا له باره‌ى هۆكارى داخستنى ئه‌و شوێنانه‌وه هيچ روونكردنه‌وه‌يه‌كيان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.