گواردیۆلا و سیمیۆنی بۆ راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتین به‌ربژێركراون
به گوێره‌ی میدیاكانی ئارجێنتینا چه‌ندان راهێنه‌ری گه‌وره بۆ وه‌رگرتنی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا شوێنگره‌وه‌ی سامپاولی به‌ربژێركراون.
رۆژنامه‌ی ئۆلێی ئارجێنتینی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئارجێنتینا له‌به‌رده‌م چه‌ند بژارده‌یه‌كدایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆی پێ بسپێرن، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و پێپ گواردیۆلای به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ری مانچێسته‌ر سیتی دێن.
ئه‌گه‌رچی ئه‌و دوو راهێنه‌ره په‌یوه‌ستن به گرێبه‌ستی یانه‌كانیانه‌وه، به‌ڵام فیدراسیۆنه‌كه له ئه‌گه‌ری رازی نه‌بوونیان ماوریسیۆ پۆكۆتینهۆی راهێنه‌ری تۆتێنهام و ماوریسیۆ گایاردۆی راهێنه‌ری ریڤه‌ر پلێتیشی دیاری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ببنه راهێنه‌ری ئارجێنتینا.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی ئۆلێ راپرسییه‌كانی بۆ خوێنه‌رانی ئه‌نجامداوه و 33%ـی هانده‌رانی ئارجێنتینا سیمیۆنی بۆ شوێنگره‌وه‌ی سامپاولی دیاری ده‌كه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌ش رۆژنامه‌كانی ئارجێنتینا به دووری نازانن تا دۆخی هه‌لبژارده‌كه‌یان ئارام ده‌بێته‌وه تاتا مارتینۆی راهێنه‌ری پێشووی ئارجێنتینا بكه‌نه‌وه راهێنه‌ری هه‌لبژارده‌كه‌یان.
خۆرخێ سامپاولی له مۆندیالی رووسیا راهێنه‌رایه‌تی ئارجێنتینای كرد و هه‌ڵبژارده‌كه‌ش له قۆناخی شازده‌ی مۆندیاله‌وه مالئاوایی كرد، له كۆی 15 یاری له‌گه‌ڵ تانگۆ، سامپاولی ته‌نیا 7 سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و 4 شكست و 4 به‌رامبه‌ربوونی به‌ده‌ستهێنا.