"ریال مه‌درید له نێوان كۆرتوای دی خیا یه‌كێكیان هه‌ڵبژارد"
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ماركا یانه‌ی ریال مه‌درید له نێوان دی خیا و تیبۆ كورتوا خۆی یه‌كلایی كرده‌وه و گۆڵپارێزه‌كه‌ی چێڵسی هه‌ڵبژاردووه و له چه‌ند رۆژی داهاتوو به‌فه‌رمی كۆرتوا ده‌بێته گۆڵپارێزی ریال مه‌درید.
رۆژنامه‌ی ماركا له‌ژماره‌ی ئه‌مرۆی بلاوی كردووه‌ته‌وه كه ریال مه‌درید له‌گه‌ل كۆرتوا هه‌موو شتیكیان به‌كۆتاهێناوه و له چه‌ند رۆژی داهاتوو ئه‌م گۆڵپارێزه‌ی چێڵسی دێته مه‌درید و په‌یوه‌ندی به‌ریال ده‌كات.
هه‌مان سه‌رچاوه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه په‌یوه‌ندیكردنی كۆرتوا به شایانه‌كان له‌به‌رامبه‌ر 35 ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت.
كۆرتوای ته‌مه‌ن 26 ساڵ، پێشتر له یانه‌ی خینكی به‌لجیكا پێگه‌یشتووه، هه‌ر له‌و یانه‌یه‌وه ته‌مه‌نی 19 ساڵ‌بوو كاتێك په‌یوه‌ندی به چێڵسی كرد، به‌ڵام هه‌ر له هه‌مان ساڵ یانه‌ی له‌نده‌نییه‌كه به‌شێوه‌ی خواستن له 2011 به چوار ملیۆن یۆرۆ به ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی فرۆشت، دواتر له هاوینی 2014 ماوه‌ی خواستنه‌كه‌ی ته‌واو بوو و گه‌ڕایه‌وه یانه‌ی چێڵسی، له مۆندیالی 2018ـی رووسیا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا و به باشترین گۆڵپارێزی مۆندیالیش ده‌ستنیشان كرا.