میلیشیاكان خۆپشاندهرانی باشوور دهستگیر دهكهن
K24 - ههولێر:
چەكدارانی میلیشیا تائیفییەكان بە مەبەستی كپكردنەوەی خۆپیشاندانەكان ھەڵمەتێك بۆ دەستگیركردنی خۆپیشاندەران دەستپێدەكەن.
بەگوێرەی زانیارییەكانی چالاكوان و رێكخەرانی خۆپیشاندانەكان، چەكدارانی میلیشیا تائیفییەكان لە سەرووی ھەموویانەوە گروپی عەسائیب ئەھلولحەق، دەستیان بە ھەڵمەتێكی رەشبگیری لەدژی خۆپیشاندەران كردووە و چەندین كەس لە سەماوە، نەجەف، كەربەلا، بەسرە و ناسرییە لەلایەن چەكدارانی ئەو گروپانەوە كوژراون یان دەستگیركراون.
بەگوێرەی زانیارییەكانی چالاكوان و رێكخەرانی خۆپیشاندانەكان، كە رۆژنامەی ئەلعەرەبی جەدیدی قەتەریش ئاماژەی بۆكردووە، میلیشیاكان لەھەمووشیان زیاتر گروپی عەسائیب ئەھلولحەق، چەندین خۆپیشاندەریان لە سەماوە، نەجەف، كەربەلا بەسرە و ناسرییە كوشتووە و دەستگیركردووە.
ئەمەش لەكاتێكدا نە خودی حەیدەر عەبادی و نە دامودەزگاكانی حكومەتەكەی، لەبەرامبەر كوشتن و برینداركردن و دەستگیركردنی خۆپیشاندەران، ھیچ رێوشوێنێكییان بەرامبەر بە میلیشیاكان و ھێزەكانی دیكەی عێراق نەگرتووەتەبەر.