حكوومهتی فرهنسا سووپرایزێكی گهورهیان پێشكهشی دیشامپ كرد
دیدیێ دێشامپی راهێنەری فڕەنسی مێترۆیەکی وڵاتهكهی بە ناوی ئەو کرا.
بە بۆنەی بەدەست هێنانی نازناوی جامی جیهانی 2018ـی رووسیا، بە راهێنەرایەتی دیدیێ دێشامپی راهێنەر کە پێشتریش وەکو یاریزانی توانیویەتی نازناوی مۆندیالی 1998 و یۆرۆی 2000 لەگەڵ کەلەشێرەکان بەدەست بێنێت، وەکو رێزگرتنێک بەرامبەر ئەم دەستکەوتانەی، گهورهترین مێترۆی پاریس بە ناوی دیشامپ کرا.
هەڵبژاردەی فڕەنسا دوای ئەوەی لە یۆرۆی 2016 بە سەرکردایەتی دێشامپ بە پۆرتوگال دۆران و نەیانتوانی نازناوەکە بەدەست بێنن، ئەمجارەیان لە فایناڵس مۆندیالی 2018 بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە کڕواتیایان بردەوە و بوونە پاڵەوان.