گەنجێكی 27 ساڵان له رووبارى خابوور خنكا

تا ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌

K24 – دهۆك:

گه‌نجێكی ته‌مه‌نی 27 ساڵان، لەكاتى مەلەكردن له‌ رووباری خابوور خنكا و تا ئێستاش ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.

مه‌سعود محه‌مه‌د، په‌یامنێری كوردستان 24 له‌ دهۆك رایگه‌یاند، ئه‌و گه‌نجه‌ به‌ مه‌به‌ستی گه‌شت و به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش، له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی سه‌ردانی ناوچه‌كه‌ی كردووه‌.

رائیدی مافپەروەر بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی بەرگری شارستانی پارێزگای دهۆك، به كوردستان24ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ تیمەكانیان ئاگاداركرانەوه له حاڵەتێكی خنكان، لەناو ئاوی خابوور و دەست بەجێ تیمەكانیان گەیشتوونەته شوێنی رووداوەكه، تائێستاش گەڕان بەدوای تەرمەکەی دا بەردەوامه.

هەروەھا راشیگەیاند، كه لەم ساڵدا تائێستا  28 حاڵەتی خنكان له سنووری پارێزگای دهۆك تۆماردەكرێت و 21  كەسیش لەلایەن تیمەكانیان له مردن و خنكان رزگاركراون.

بەگوێره‌ی زانیارییەكانی كوردستان24، گەنجەكه ناوی (ئاراز موحەمەد ئەحمەد)، له دایكبووی 1991، خەڵكی گوندی كێستەی دەڤەری بەروارییه و بۆ خۆشی و گەشت لەگەڵ هاورێكانی سەردانی گوندی (گوندكۆسه)ی كردووه، لەكاتی مەلەكردندا لەناو رووباری خابوور خنكاوه‌ و تائێستاش تەرکەمەی نەدووزراوەتەوە.

ا. م