"جۆن تێری به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو وازهێنانی له یاریكرد راگه‌یاند"
جۆن تێری به‌گریكاری چێڵسی و پێشووی ئاستۆن ڤێلا بڕیاریداوه به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی واز له یاریكردن بهێنێت.
رۆژنامه‌ی میره‌ری به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تێری دوای ته‌واوبوونی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاستۆن ڤێلا و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له گه‌یاندنی تیپه‌كه بۆ خولی نایاب بڕیاریداوه به‌یه‌كجاری واز له یاریكردن بهێنێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه جۆن تێری ته‌مه‌ن 37 ساڵ، دوای وازهێنان روو له كاری شرۆڤه‌كاری ده‌كات و هه‌مان رێچكه‌ی گاری نیڤڵ و جێمی كاراگه‌ر ده‌گرێته به‌ر.
تێری به یه‌كێك له دیارترین یاریزانه‌كانی مێژووی چێڵسی داده‌نرێت و له 702 یاری له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه 62 گۆڵی تۆمار كردووه، پێنج جار پرێمه‌رلیگی بردۆته‌وه و جارێكیش چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگی به‌ده‌ستهێناوه.