ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا خۆپیشانده‌ران ده‌ستگیر ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ئەمەل سەقەرە، چالاکوانی مافی مرۆڤ و ئەندامی رووانگەی عێراقی بۆ مافەکانی مرۆڤ بە کوردستان24ـی راگەیاند: "حکوومەتی عێراق بۆ کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەکان هێزی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران بەکارهێناوە".
گوتیشی بەدەیان خۆپیشاندەر دەستگیرکراون و ژمارەیەک چالاکوانیش رفێندراون، کە هیچ زانیارییەک لەبارەیانەوە نازاندرێت. ئاماژەی بەوەشدا، حکومەتی عێراق یاساکانی مافی مرۆڤی پێشێلکردووە و رێگری لە خۆپیشاندانی ئاشتیانەکردووە.
ئه‌مه‌ل گووتی: "بەپێی ئەو راپۆرتانەی بەدەست ئێمە گەیشتوون لە خۆپیشاندانەکانی بەسرە، تاوەکو بەغدا کە بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی باشووری عێراق ئەنجامدراون ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەکان هێرشیانکراوەتەسەر، لەو هەڵمەتەشدا پاسەوانی حزب و چەکدارانی میلیشیاکان بەشداربوون، ئەمەش لەڕێگەی دەستگیرکردنی هەڕەمەکی خۆپیشاندەران بەبێ ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبێت. لە خۆپیشاندانەکاندا ژمارەیەک خۆپیشاندەر و چالاکوان رفێندراون، کە تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەبارەوە نییە".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه روانگه‌ی عێراقی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22/7/2018 رایگه‌یاند: "ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق هه‌ڵمه‌تێكی فراوانیان بۆ ده‌ستگیركردنی چالاكوانانی خۆپیشاندانه‌كانیان له به‌غدا و ناوچه‌كانی دیكه به‌ڕێوه‌بردووه".
هیشام هاشمی، ئه‌ندامی روانگه‌ی عێراقی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غداوه گووتی: "به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق 348 كه‌سیان له ناوه‌ڕاست و باشووری وڵات ده‌ستگیركردووه. پاش ئه‌وه‌ی واژۆیان به 314 كه‌سیان كردووه كه جاریكی دیكه به‌شداریی خۆپیشاندانه‌كان نه‌كه‌ن یان بانگه‌شه‌ی بۆ نه‌كه‌ن ئازادیان كردوون، به‌ڵام ھێشتا ئه‌و 34 كه‌سه‌كه‌ی دیكه ئازاد نه‌كراوون".
مسته‌فا سه‌عدوون، گوته‌بێژی روانگه‌كه‌یش گوتوویه‌تی: "به‌هۆی خۆپیشاندان و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان له سه‌رانسه‌ری عێراق، 12 كه‌س كوژراون و زیاتر له 800 كه‌سیش به‌شیوه‌یه‌ك له شێوه‌كان برینداربوون، جگه له خۆپیشانده‌ره‌كان ژماره‌یه‌ك له برینداره‌كان ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانن".