ژنێک پارە لە شەقامەکاندا هەڵدەڕێژێت

"لەناو ئۆتۆمبێلێکی گرانبەهاوە 35 خولەک پارەی هەڵداوە"

K24 - هه‌ولێر:

ژنێک لە شاری دایگۆی کۆریای باشوور، لە شەقامێکی گشتی، بڕی 15.8 ملیۆن وۆن (14 هەزار دۆلار) لە جامی ئۆتۆمبێلەکەی فڕێدەداتە دەرەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپی کۆری، ژنەکە لە ئۆتۆمبێلێکی گرانبەها لە ماوەی 35 خولەک بە 11 شوێنی جیاوازی شار گوزەری کردووە و پارەی بە ‌شەقامەکاندا رژاندووە.

بە گوێرەی یاساکانی کۆریای باشوور، ئەگەر کەسێک پارە لە هەرجێیەک بدۆزێتەوە، دەبێت بۆ پۆلیسی بگوازێتەوە، دەنا ئەو کەسە بە دز لەقەڵەم دەدرێت. ئەمەش وایکردووە بڕێکی زۆر لەو پارەیە بۆ پۆلیس بگەڕێندرێتەوە.

یۆنهاپ زانیویەتی ئەو ژنە هیچ هۆکارێکی بۆ ئەو رەفتارەی نەبووە. بەڵکو تەنها "حەزی کردووە پارە ببەخشێتە خەڵکی".

H.J