ئامارى قوربانيانى توندوتيژى ناو خۆپيشاندانه‌كانى عێراق راگه‌يه‌ندرا
K24 – هه‌ولێر:
كۆميسيۆنى مافه‌كانى مرۆڤ له عێراق رايگه‌ياند، ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى به هۆى توندوتيژييه‌كانه‌وه گيانيان له‌ده‌ستداوه گه‌يشته 13 كه‌س و 729 كه‌سى ديكه‌ش بريندار بوونه.
ماوه‌ى دوو هه‌فته‌يه، شه‌پۆلێكى ناڕه‌زايه‌تى و خۆپيشاندان شاره‌كانى باشوورى عێراقى گرتووه‌ته‌وه و له به‌رامبه‌ريشدا هێزه ئه‌منييه‌كان به به‌كارهێنانى هێز و ئاگرى چه‌كه‌كانيان رێگريان له به‌ڕێوه‌چوونى خۆپيشاندانه‌كان كرد.
له باره‌ى زيانه گيانييه‌كانه‌وه، كۆميسيۆنى مافه‌كانى مرۆڤ له عێراق له راگه‌يه‌ندراوێكدا كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، رايگه‌ياند، له سه‌ره‌تاى خۆپيشاندانه‌كانه‌وه تا ئه‌مڕۆ (22ى ته‌مموز/ يۆليۆى 2018)، 13 كه‌س گيانيان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها هاتووه، 729 كه‌س بريندار بوونه، له‌و ژماره‌يه 460يان كارمه‌ندى هێزه ئه‌منييه‌كانن و 269يان هاووڵاتى خۆپيشانده‌رن.
سه‌باره‌ت به ده‌ستگيركراوه‌كان، كۆميسيۆنه‌كه ئاشكرايكردووه، له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوودا 757 خۆپيشانده‌ر ده‌ستگيركراوون، به‌ڵام له دوو رۆژى رابردوودا زۆرينه‌ى ره‌هايان ئازاد كراوون.
كۆميسيۆنى مافى مرۆڤ له عێراق له باره‌ى زيانه ماددييه‌كانيشه‌وه رايگه‌ياندووه، 91 بيناى حكومى و نيشته‌جێبوون و ئۆتۆمبێل زيانيان به‌ركه‌وتووه.
ئ.ر