یاسای ئیمتیازاتی پەرلەمانتاران دەوەستێندرێت

"تا كێشەی نێوان سەرۆكوەزیران و سەرۆكی پەرلەمان یەكلایی نەبێتەوە یاساكە جێبەجێ ناكرێت"

K24 - ھەولێر

گوتەبێژی دادگای فیدراڵی عێراق ئاشكرای بڕیاری وەستاندنی جێبەجێکردنی یاساکانی ئیمتیازاتی پەرلەمانتاران دا تا كێشەی نێوان حەیدەر عەبادی و سەلیم جبووری لەسەر ئەو بابەتە كۆتایی دێت.

ئەیاس سامووك، گوتەبێژی دادگای فیدراڵی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، دادگای فیدراڵی لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا بە وەستاندنی جێبەجێکردنی یاساکانی ئیمتیازاتی پەرلەمانتاران.

ئاماژەی بەوەشدا، تاوەکو کێشەکە لەنێوان سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پێشووی پەرلەمان یەکلایی دەبێتەوە بڕیارەکان جێبەجێناکرێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دادگای فیدراڵی تانەی لە بڕیاری ئیمتیازاتی پەرلەمانتاراندا، کە لەلایەن پەرلەمانەوە دەرچووبوو.

ھ.م