به‌وێنه.. پارێزه‌رێكی خۆپیشانده‌ره ده‌ستگیركراوه‌كان له به‌سره كوژرا
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو ده‌ستڕێژی گوللـه‌یان كرده سه‌ر جه‌بار محه‌مه‌د كه‌ره‌م، پارێزه‌ری خۆپیشانده‌ره ده‌ستگیركراوه‌كانی به‌سره و كوشتیان.
له‌مباره‌یه‌وه قاسم عه‌تبی، سه‌رۆكی لقی به‌سره‌ی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی "رووسیا توده‌ی" هه‌واڵی كوژرانی ئه‌و پارێزه‌ره‌ی پشتڕاست كرده‌وه و گوتی، "ئه‌و لایه‌نه‌ی ده‌ستی له كوشتنی جه‌بار محه‌مه‌د كه‌ره‌مدا هه‌یه تائێستا ئاشكرا نه‌بووه، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداران هه‌وڵ بۆ ئاشكراكردنی ده‌ده‌ین".
الشهيد المحامي جبار محمد الكرم (الثاني من جهة اليسار) أغتيل اليوم إمام مركز شرطة حي الهادي وسط البصرة على يد مجموعة مسلحين مجهولين
— BEN (@1Basrah) July 23, 2018
قبل أيام أعلن الشهيد عن أستعداده للدفاع عن المتظاهرين المعتقلين مجاناً#save_the_iraqi_people pic.twitter.com/hsYQ02hnxd
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش له پارێزگای به‌سره به‌و كه‌ناڵه‌یان راگه‌یاندووه، هه‌فته‌ی رابردوو پارێزه‌ره كوژراوه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه بڕیاریدا به‌رگری له‌و خۆپیشانده‌رانه بكات، كه له خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگای به‌سره‌دا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون.
H.B