پۆگبا له پێناو یارمه‌تیدانی كریستیانۆ ده‌یه‌وێت بۆ یوڤێنتۆس بگه‌ڕێته‌وه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئه‌ورووپا، پۆڵ پۆگبا ده‌یه‌وێت له‌به‌رخاتری كریستیانۆ رۆناڵدۆ بگه‌ڕێته‌وه یانه‌ی یوڤێنتۆسی پێشووی.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه پۆگبا نێوانی له‌گه‌ڵ خۆزێ مۆرینهۆی راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد خۆش نییه و ده‌یه‌وێت دوای بردنه‌وه‌ی جامی جیهانی نه‌گه‌رێته‌وه یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان و راسته‌وخۆ به‌ره‌و یوڤی بگه‌ڕێته‌وه.
ماركا ئه‌وه‌شی نووسیوه: پۆگبا پێیوایه ئێستا یانه‌ی یوڤێنتۆس به‌هۆی كریستیانۆ به سه‌رده‌مێكی باش تێپه‌ڕ ده‌بێت و نزیكه له بردنه‌وه‌ی ناسناوه گه‌وره‌كان، بۆیه ده‌یه‌وێت له‌م هاوینه بگه‌ڕێته‌وه یانه‌ی خانمه پیره‌كه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پۆگبا له‌گه‌ڵ مینۆ رایۆلای به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی گفتووگۆی كردووه و بۆ په‌یوه‌ندیكردن و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یوڤێنتۆس رایسپاردووه.