3 دز ده‌ستگیر ده‌كرێن
K24- هه‌ولێر:
شەوی 22ی 7 ی 2018 ، هێزەكانی پۆلیسی ناحیه‌ی وارماوای سه‌ر به پارێزگای سلێمانی 3 تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دزی ماڵێكیان كردبوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی خاوه‌ن ماڵه‌كه بنكەی پۆلیسی ئاگاداركردۆته‌وه كە دزییان لێكراوە، پۆلیسی ئه‌و ناحیه‌یه توانییان هەرسێ تۆمەتبار به ناوی (ن،ر،ح - م،س،أ - أ،م،ح) ده‌ستگیر بكه‌ن.
دوای ده‌ستگیركردنیشان تۆمەتباران بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی و بەفەرمانی دادوەر بەندكراون.
H.B