به فه‌رمی به‌ربژێرانی خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ر جیهان ئاشكرا كران
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان به فه‌رمی ناوی به‌ربژێرانی باشترین راهێنه‌ری 2018 بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، فیفا له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی ناوی 10 راهێنه‌ری به‌ربژێری بۆ وه‌رگرتنی زه بێستی 2018 ئاشكرا كرد.
له نێو لیستی راهێنه‌ره به‌ربژێره‌كان، ناوی ستانسیلاڤ چێرچیسۆڤی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی رووسیای تێدایه كه بۆ یه‌كه‌مجار وڵاته‌كه‌ی گه‌یانده قۆناخی هه‌شتی مۆندیال.
دیدییه دیشامی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا و زڵاتكۆ دالیچی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا كه پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می مۆندیالیان برده‌وه ناویان له لیستی راهێنه‌ره به‌ربژێره‌كانه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی زه بێست.
پێپ گواردیۆلای راهێنه‌ری مانچێسته‌ر سیتی كه ناسناوی پرێمه‌رلیگی برده‌وه هاوشانی دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید كه ناسناوی یۆرۆپا لیگی به‌ده‌ستهێنا بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه به‌ربژێر كراون.
ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا كه ناسناوی لالیگا و جامی شای ئیسپانیای برده‌وه، هاوشانی زینه‌دین زیدین راهێنه‌ری پێشووی ریال مه‌درید و پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ری 2018 له لایه‌ن فیفاوه به‌ربژێر كراون.
ماسیملیانۆ ئالێگری راهێنه‌ری یوڤێنتۆس، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناسناوی سێریا ئه‌ی و جامی ئیتاڵیای برده‌وه له‌گه‌ڵ ساوسگه‌یتی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند و یورگن گڵۆپ راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول كه یانه‌كه‌ی گه‌یانده فایناڵی چامپیۆنزلیگ، ناویان له ڕیزی 10 راهێنه‌ری به‌ربژێره بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی زه بێست.
بڕیاره له 24 مانگی ئه‌یلوولی له له‌نده‌ن فیفا مه‌راسیمی خه‌ڵاتی زه بێست بۆ باشترینه‌كانی 2018 ساز بكات.