له دهۆك پارچه زەوی بەسەر كەسوكاری شەهیدان دابەشدەكرێت

زیندانیانی سیاسیش پارچە زەوی وەردەگرن

K24 - دھۆك

رەجەب ئیبراهیم، بەرێوبەری گشتی كاروباری شەھید و ئەنفالكراوەكانی پارێزگای دهۆك به كوردستان24ی راگەیاند: "لە دھۆك دەست دەكرێت بە دابەشكردنی پارچە زەوی بەسەر كەسوكاری شەھیدان، لە قۆناخی یەكەمدا 209 پارچە زەوی دابەش دەكرێت".

گوتیشی: "ئەنجوومەنی وەزیران رازەمەندی داوە لەسەر پێدانی 507 پارچه زەوی بە زیندانییه سیاسیییەكان، لەئێستادا خەریكی دروستكردن و تەواوكردنی مامەڵەكانیانین و هەر كات مامەڵەكان تەواوبوون، ئەوا دەست به دابەشكردنی پارچە زەوی دەکەین".

بەرێوبەری گشتی كاروباری شەھید و ئەنفالكراوەكانی پارێزگای دهۆك رونیشیكردەوە: "پێشتر 472 پارچه زەوی بەسەر كەسوكاری شەهیدانی شەڕی داعش دابەشكراون و ئەوانەی كه وەریشیاننەگرتوونه، چاوەرێی نووسراو و مۆڵەتی وەزارەتی پێشمەرگەین و هەر كاتێك بەدەستمان گەیشت دەستبەجێ پارچه زەوی بەسەر ئەوانیش دابەشدەكرێ".

ھ.م