بەھۆی رووداوێکی ھاتووچۆ له دهۆك ھاووڵاتیه‌ک گیانی لەدەستدا
K24 - دھۆك:
به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆ، له‌سه‌ر رێگه‌ی گشتی رووڤیا و نزیك پردی حوسێنی و گوندی سێگردكی پارێزگای دهۆك، هاووڵاتییه‌كی به ته‌مه‌ن گیانی له‌ده‌ستدا.
ئازاد تەھا بەرپرسی بەشی راگەیاندنی پۆلیسی ھاتووچۆی پارێزگای دھۆك، بە کوردستان24ی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی ھاتووچۆ، لەسەر رێگه‌ی گشتی رووڤیا، نزیک پردی حوسێینی لە نزیک گوندی – سێگردک، هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی (عادل سه‌لیم) گیانی له‌ده‌ستداوه و كه‌سێكی دیكه‌ش به‌ناوی (زریان مه‌حموود)، كه شۆفێری بی ئێمه‌كه بووه، به سه‌ختی برینداربووه.
ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی دادی كراوه و برینداره‌كه‌ش گوازراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ بكرێت.
ئازاد ته‌ها روونیشی كرده‌وه، دوو ئۆتۆمبێل، کە یەکێکیان لە جۆری بی ئێم دەبلیوو و ئەوەیتریش بارهه‌ڵگرێكی تورکی بووە، به یه‌كیانداداوه.
روونیشیکردەوە، رووداوەکە بەھۆی تیژلێخورینی ئۆتۆمبێل و پێشێلكردنی رێنماییەکانی ھاتووچۆ بووە.
ئازاد راشیگەیاند، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ، 546 رووداوی ھاتووچۆ روویانداوە، له ئه‌نجامیشدا، 78 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 609 کەسیش برینداربوونە.
ا. م