ماراسۆنێكی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه‌یه
رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له هه‌ولێری پایته‌خت بۆ دووه‌م ساڵ له‌سه‌ریه‌ك، ماراسۆنێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ منداڵان، به سه‌رپه‌رشتی رێكخراوی ئه‌ربیل ماراسۆن به‌ڕێوه ده‌چێت.
له ئێستادا رێكخراوه‌كه له پاركی سامی عه‌بدولره‌حمان و پاركی شانده‌ری هه‌ولێر بنكه‌یه‌كیان بۆ تۆماركردن ناوی منداڵان و به‌شداربووان كردۆته‌وه.
رێكخراوه‌كه رۆژانه له بنكه‌كانی تایبه‌ت به تۆماركردنی ناوی به‌شداربووان، له كاتژمێر 4:00ـی ئێواره تا 9:00ـی شه‌و پێشوازی له دایك و باوكان ده‌كه‌ن بۆ تۆماركردنی ناوی منداڵه‌كانیان.
"ڕاكردن له پێناو ئاینده‌یه‌كی گه‌ش"
رێكخراوی ئه‌ربیل ماراسۆن و بۆ وه‌رزش و ئاشتی، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه پێشبینی ده‌كرێت نزیكه‌ی 1000 هه‌زار منداڵ به‌شداری بكه‌ن، جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه سه‌رجه‌م به‌شداربووه‌كان مێدالیای نێوده‌وڵه‌تی و بڕوانامه‌ی تایبه‌ت وه‌رده‌گرن، مه‌رجی ته‌مه‌نی به‌شداربووانیش له (6 ساڵ تا 13 ساڵ)ـه.
ئامانجی رێكخراوه‌كه له كردنه‌وه‌ی ماراسۆنه‌كه، ئاشناكردنی منداڵانه به وه‌رزشی ڕاكردن و په‌روه‌رده‌یه‌كی نوێ و وه‌رزشدۆست و ته‌ندروست.
ئاماده‌كاری ته‌واو كراوه
عه‌بدولستار عیسمه‌ت سه‌رۆكی رێكخراوی ئه‌ربیل ماراسۆن له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئاماده‌كاری ته‌واو بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ماراسۆنه‌كه كراوه، ده‌شڵێت: ئه‌م ماراسۆنه به پاڵپشتی راسته‌وخۆی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ماراسۆنی جیهان به‌ڕێوه ده‌چێت، مه‌ودای ماراسۆنه‌كه‌ش بۆ ماوه‌ی 2 كیلومه‌تر له نێو پاركی سامی عه‌بدولره‌حمان ده‌بێت.
عه‌بدولستار عیسمه‌ت ده‌شڵێت: ماراسۆنه‌كه به دوو ئاستی جیاواز ده‌كرێت، ئاستی یه‌كه‌م بۆ منداڵانی ته‌مه‌ن 6 تا 9 ساڵ ده‌بێت، ئاستی دووه‌م بۆ منداڵانی 10 تا 13 ساڵ ده‌بێت.
مه‌راسیمێكی تایبه‌ت بۆ منداڵانی به‌شداربوو رێك ده‌خرێت
دوای ته‌واوبوونی راكردنه‌كه‌ش، له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا، سه‌رجه‌م منداڵانی به‌شداربوو مێدالیای فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی و بڕوانامه وه‌رده‌گرن له‌گه‌ڵ چه‌ند دیارییه‌كی تایبه‌ت، هه‌روه‌ها چه‌ندان كه‌سایه‌تی كارتۆنی وه‌كو (سپۆن جۆپ و میكی ماوس) بۆ دڵخۆشكردنی منداڵان ئاماده ده‌بن و چه‌ند نماییش و رێنماییه‌كی تایبه‌تیش ده‌درێت به منداڵانی به‌شداربووی راكردنه‌كه و هه‌رها به بۆیه و ره‌نگی تایبه‌ت رووخساری منداڵه‌كان ده‌نه‌خشێندرێت.