سائیرون حكومهتی رزگاریی نیشتمانی رهتدهكاتهوه

K24 - ههولێر:
ھاوپەیمانی سائیرون پێكھێنانی حكومەتی رزگاریی نیشتمانی رەتدەكاتەوە.
رائد فەھمی سەركردە لە ھاوپەیمانی سائرون، كە موقتەدا سەدر سەرپەرشتی دەكات، دهڵێت: "مەترسی راستەقینە لەبارەی پێكھێنانی حكومەتی رزگاریی نیشتمانی و راگرتنی كاركردن بە دەستوور لە ئارادایە. كە ئەیاد عەلاوی ھەوڵی بۆ دەدات".
بەڕای ئەو سەركردەیەی سائرون، حكومەتی رزگاری نیشتمانی عێراق بۆ سەردەمی دیكتاتۆریەت دەگێڕێتەوە و ئازادییەكانیش سنوورداردەكرێن.
دوێنێ، چەند دەزگایەكی میدیایی بڵاویانكردەوە، باڵیۆزخانەی ئەمریكا كار لە سەر پێكھێنانی حكومەتی رزگاریی نیشتمانی دەكات.