پێرێز به‌هۆی بوونی بنزێما گواستنه‌وه‌ی هاری كه‌ین پشتگوێ ده‌خات
رۆژنامه ئاسی ئیسپانیا راپۆرتێكی شیكاری له باره‌ی دۆخی پێكهاته و بازاری گواستنه‌وه‌ی ریال مه‌درید بڵاو كردۆته‌وه و جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه پێرێز به‌هۆی هه‌بوونی بێنزێما هه‌وڵی گه‌وره‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی هاری كه‌ین نادات.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: ریال مه‌درید هێشتا هیچ گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌ی ئه‌نجام نه‌داوه، جگه له 3 یاریزانی لاو كه پێكهاتوون له (ئاردیۆزولا، جۆنیور ڤینیسوس و لۆنینی گۆڵپارێز).
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه ریال مه‌درید ته‌نیا له گواستنه‌وه‌ی تیبو كۆرتوای گۆڵپارێزی چێڵسی نزیك بۆته‌وه و، له گواستنه‌وه‌ی ئیدین هازاردیش تاراده‌یه‌ك یانه‌ی شایانه بێهیوا بووه، چونكه چێڵسی ئاماده نییه به كه‌متر له 200 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه بێت، پێرێز بڕیاریداوه له‌م هاوینه هیچ یاریزانێك نه‌كڕێت كه نرخه‌كه‌ی بگاته 200 ملیۆن یۆرۆ.
رۆژنامه‌ی ئاس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه هاری كه‌ین باشترین یاریزانه بۆ جێنێشینی كریستیانۆ، به‌و پێیه‌ی هه‌موو وه‌رزێك توانای تۆماركردنی 40 گۆڵی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان هه‌یه، به‌ڵام پێرێز به‌هۆی بوونی كه‌ریم بێنزێما نایه‌وێت بیر له هاری كه‌ین بكاته‌وه.