قژه خاو و پڕه‌كه‌ی له 9 مانگی‌دا كردوویه‌تی به ئه‌ستێره
K24 - هه‌ولێر:
منداڵێكی ژاپۆنی، كه ته‌مه‌نی هێشتا 9 مانگانه، به‌هۆی قژه‌كه‌یه‌وه ناوبانگێكی زۆری له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام په‌یداكردووه.
ئه‌و كچه، له مانگی 9ی ساڵی 2017 له‌دایكبووه، پڕی و تۆخی ره‌نگی قژی، وایكردووه زیاتر له 139 هه‌زار كه‌س، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، په‌یجه‌كه‌ی فۆلۆو بكه‌ن، كه ناوی "به‌یبی چانكۆ"یه.
قژی ئه‌و منداڵه، به شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر له چاو ته‌مه‌نی خۆی گه‌شه‌ی كردووه، بۆیه دایك و باوكی بڕیاریانداوه له ئینستاگرام په‌یجێكی تایبه‌تی بۆ بكه‌نه‌وه.
دایك و باوكی ئه‌و منداڵه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كاتێك له‌ناو سكی دایكی بووه، له رێگه‌ی تیشكی "سۆنار" قژی ده‌رچووه و له‌و كاته‌وه زانیویانه قژه‌كه‌ی ده‌بێته جێگه‌ی سه‌رنج.
به گوێره‌ی وێبسایتی "Baby Center"، منداڵان له ته‌مه‌نی 6 مانگی‌دا به گشتی قژیان ده‌ڕووتێته‌وه، ئه‌وه‌ش به دیارده‌ی "Telogen Effluvium" ناوده‌برێت، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی هۆڕمۆنێك له جه‌سته‌یاندا رووتانه‌وه‌ی قژیان رووده‌دات.
ا. م