هێمن هه‌ورامی: هه‌ندێك لایه‌ن ترسیان له هه‌ڵبژاردن هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
ھێمن ھەورامی سەرۆکی لیستی پارتی بۆ ھەڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان له‌به‌رنامه‌ی باسی رۆژ، به كوردستان24ی راگه‌یاند، هه‌ندێك لایه‌ن له هه‌رێمی كوردستان ترسیان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه .
هێمن هه‌ورامی، كه ئه‌مجاره سه‌رۆكی لیستی 183ی پارتی دیموكراتی كوردستانه بۆ هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ، دووپاتی كرده‌وه، حزبه‌كه‌ی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.
روونیشی كرده‌وه، هه‌ندێك لایه‌ن به هێنانه‌وه‌ی هه‌ندێك بیانوو، وه‌ك ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و په‌رله‌مان به یه‌كه‌وه بكرێت، یان هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن كاتی ده‌وێت، یان ده‌یانگوت هێشتا حكوومه‌تی عێراق پێكنه‌هێنراوه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن لێره بكرێت، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر یه‌كڕیزی كورد ده‌بێت له به‌غدا.
سه‌باره‌ت به ده‌نگه‌كانی حزبه‌كه‌ی له پارێزگای سلێمانی، ھێمن ھەورامی گوتی: "رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مجاره له سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر ده‌بێت".
ته‌واوی به‌رنامه‌ی باسی رۆژ له كوردستان 24 له‌گه‌ڵ هێمن هه‌ورامی، سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان