به‌هۆی كه‌مخه‌رجییه‌وه پێنج ئۆتۆمبێل بازاڕ داگیرده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
پسپۆڕانی بواری ئۆتۆمبێل، به‌مدواییانه لیستێك ناوی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌یان بڵاوكرده‌وه، كه به‌هۆی كه‌مخه‌رجی و سووتاندنی بڕێكی كه‌می به‌نزین، بازاڕه‌كانییان داگیركردووه و خواستێكی زۆریان له‌سه‌ره.
تۆیۆتا یاریس:
كۆمپانیای تۆیۆتا له ساڵی 1999 ده‌ستی به به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێله كردووه و له وڵاتانی جیاجیا خواستی زۆریان له‌سه‌ره، به هۆی ئه‌وه‌ی له رووی ئابوورییه‌وه كه‌م خه‌رجییه و بڕێكی كه‌میش به‌نزین سه‌رف ده‌كات.
هیوندای ئه‌له‌نترا:
له درووستكردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه، وێڕای گونجاوی نرخ، گرنگی زیاتر به لایه‌نی ئابووری ئۆتۆمبێله‌كه ده‌ده‌ن، بۆیه ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێله یه‌كێك له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی خواستێكی زۆری خه‌ڵكی له‌سه‌ره.
هۆندا فیت:
له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی لایه‌نی ئابووری، به‌ڵام بزوێنه‌ری به‌هێزی له‌سه‌ره و قه‌باره‌كه‌ی 1.5، بۆ هه‌ر 100 كیلۆمه‌ترێك 5 لیتر به‌نزینی ده‌وێت.
تۆیۆتا كامری:
ئه‌و ئۆتۆمبێله له سه‌ره‌وه‌ی لیستی ئۆتۆمبێله پڕۆفرۆشته‌كانه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، ئه‌وه‌ش به‌هۆی فراوانی و ئاسووده‌یی له لێخوڕین و سه‌ركه‌وتنی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نرخه‌كه‌ی له چاو ئۆتۆمبێله‌كه زۆر گونجاوه.
میتسوبیشی میره‌یج:
له بازاڕه جیهانییه‌كاندا به "كۆڵت" ناوی ده‌ركردووه، سه‌یاره‌كی بچووكه، به‌ڵام به‌هێزه و بڕێكی كه‌میش به‌نزیك سه‌رف ده‌كات.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ا. م