ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ديمه‌شق ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
شاندێكى ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكراتى، باڵى سياسى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده) گه‌يشته ديمه‌شق بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومه‌تى سووريا.
كه‌ناڵى (RT) بڵاويكرده‌وه، شاندێكى ئه‌نجوومه‌نه‌كه به سه‌رۆكايه‌تى ئيلهام ئه‌حمه‌د و سه‌رۆكى حزبى سوورياى ئاينده، ئيبراهيم قه‌فتان و سێ به‌رپرسى ديكه‌ى ئه‌نجوومه‌نه‌كه دوێنێ گه‌يشتوونه‌ته ديمه‌شق.
له‌و باره‌يه‌وه ئيلهام ئه‌حمه‌د، به كه‌ناڵه‌كه‌ى راگه‌ياندووه، ئه‌وان بۆ تاوتوێكردنى چه‌ند پرسێكى سياسى و سه‌ربازى سه‌ردانى ديمه‌شقيان كردووه.
ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات، ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، كه پێشتر شاندێكى ديمه‌شق سه‌ردانى باكوورى سوورياى كردووه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌نجوومه‌نه‌كه گفتوگۆى كردووه.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر