به وێنه.. سوخۆى ئێرانى ببينه
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلامى ئێران په‌رده‌ى له‌سه‌ر 10 فڕۆكه‌ى جۆرى سوخۆ22ى رووسى لادا، دواى ئه‌وه‌ى نۆژه‌نى كردوونه‌ته‌وه.
ئه‌و فڕۆكانه‌ى نۆژه‌نكراونه‌ته‌وه خراونه‌ته خزمه‌تى سه‌ربازييه‌وه.
ليوا محه‌ممه‌د عه‌لى جه‌عفه‌رى، نوێنه‌رى رابه‌رى كۆمارى ئيسلامى ئێران، عه‌لى خامه‌نه‌ئى له مه‌راسيمێكدا په‌رده‌ى له‌سه‌ر ئه‌و فڕۆكانه لادا.
وه‌ك له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، سوپاى پاسداران گۆڕانكارى زۆرى به‌سه‌ر فڕۆكه‌كاندا هێناوه و مووشه‌ك و چه‌ك و كه‌رسته‌ى پێشكه‌وتووى بۆ داناون بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت بۆ بوارى سه‌ربازى سووديان لێ وه‌ربگيرێت.
ئ.ڕ