مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى پرسى سه‌رۆكى ليست و كانديدانى بۆ هه‌ڵبژاردن يه‌كلا ده‌كاته‌وه‌

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە سەرپەرشتی کۆسرەت رەسووڵ عەلی له‌ كۆبوونه‌وه‌دايه‌
kurdistan24.net

K24 – سلێمانى:

مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان به‌ مه‌به‌ستى ده‌ستنيشانكردنى سەرۆکی لیست و كانديده‌كانى بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان كۆبوويه‌وه‌.

پەیامنێری کوردستان24 له‌ شارى سلێمانى رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە سەرپەرشتی کۆسرەت رەسووڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی لەبارەی دانانی سەرۆکی لیست بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە.

گوتيشى: جگه‌ لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، بەرپرسانی مەڵبەندەکانی هەولێر، سلێمانی، کەرکووک، دهۆک، سۆران و کۆیە بە مەبەستی تاوتوێکردنی گۆڕانکارییەکان لە ئۆرگانەکانی يه‌كێتى ئامادەى كۆبوونه‌وه‌كه‌ن.

بڕياره‌ 30ى ئه‌يلوولى داهاتوو پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌ بچێت.

كۆميسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى له‌ هه‌رێمى كوردستان چاوه‌ڕێى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى كانديده‌كانيان بۆ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن پێشكه‌شى كۆميسيۆن بكه‌ن.

 ئ.ر